دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

هەولێر؛ پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە هەردوو سایدی هەولێر-دهۆك جێبەجێ دەكرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی شارەوانی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە هەردوو سایدی هەولێر-دهۆك جێبەجێ دەكرێت. 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە هەردوو سایدی سەرەكیی هەولێر-دهۆك لە سێڕیانی گەزنەی كۆن لە شاری هەولێر كە درێژییەكەی نزیكەی پێنج كلیۆمەتر دەبێت جێبەجێ دەكرێت. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری ئاوەڕۆ بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوەڕۆكان جێبەجێ دەكرێت.

ئەوەش هاتووە، پڕۆژەكە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر كە تیمێكی ئەندازیاران و ڕووپێوان بەردەوام چاودێری قۆناغەكانی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكە دەكەن، جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی باسی لەوەش کردووە، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەرۆی لوولەیی بە بۆڕیی جۆری پۆلی ئەسیلین لە هەردوو سایدی سەرەكیی هەولێر- دهۆك لە سێڕیانی ڕێگەی گەزنەی كۆن تا شەقامی ١٥٠ مەتری، بە درێژایی نزیكەی ٥٠٠٠ مەتر و بە تیرە و قەبارەی جیاواز (40 و 60 و 80 و 100سم) دروست دەكرێت، ئێستاش كاركردن تێیدا قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و هەوڵ دەدرێت لە نزیكترین كاتدا تەواو بكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP