هەرێم نیوز
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گەشتێکیدا بۆ کیێڤ لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی دەیڤید لامی، زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری واشنتۆن بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ، بلینکن لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە ئەم یارمەتییە ئەمریکییە بریتییە لە ٣٢٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ کەرتی وزەی ئۆکرانیا و نزیکەی ٢٩٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە.
هەریەک لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دەیڤید لێمی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتنە کیێڤ.
هەروەها، بلینکن پێش سەفەرکردن بۆ ئۆکرانیا، لە لەندەن ڕایگەیاند، گواستنەوەی مووشەکی بالیستیکی ئێران بۆ ڕووسیا مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی تەواوی ئەوروپا. عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەم قسانەی ڕەت کردەوە.
عێراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا و ئەوروپا جارێکی دیکە "بە پشتبەستن بە زانیاریی ناڕاست" مامەڵەیان کردووە و ئێرانیش مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا نەناردووە.