دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ لیستی مووچە چەند بڕیارێكی دەركرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران چەند بڕیارێكی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەركردووە و دەشڵێت: دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەتری و كۆدی بێهاوتایان هەبێت و نابێت ناو و كۆدی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت.

بەپێی گشتاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە دەربارەی لیستی مووچەی مووچەخۆران ڕایگەیاندووە، “دەبێت لە لیستی مووچەدا گشت فەرمانبەران ناویان لە لیستدا هەبێت و بە میلاك هەژمار بكرێت، مووچەخۆران و ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، دەبێت بنووسرێن.”

ئاماژە بەوەشكراوە “دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەترییان كردبێت و كۆدی بێهاوتا (UPN)یان هەبێـت و نابێت لە لیستی مووچەدا دووبارە بێتەوە، بەپێچەوانەوە ڕەت دەكرێنەوە.”

جەختیش كراوەتەوە، نابێت ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت: “ئەگەر لە لیستی مووچەدا ناوی دووبارە هەبوو، بەڵام یەك كەس نەبوون و دوو كەسی جیا بوون، پێویستە ناوی دایكیان بنووسرێت. 
وەزارەتی دارایی لە گشتاندنەكەیدا دەڵێت: “دەبێـت لە لیستی گرێبەستەكان، ڕۆژی دامەزراندن و ڕۆژی نوێكردنەوەی گرێبەستیان بنووسرێت.”

جەختیشكراوەتەوە، “مانگانە لیستی مووچە بە سیدی و كاغەز بۆ وەزارەتی دارایی بنێردرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەك میلاك زیاد بێت، جگە لە حاڵەتی گواستنەوەی ڕاژە و بۆ ئەوەش دەبێت ڕوونكردنەوە بدرێت و دەبێت پلە و مەرتەبە بە شێوەیەكی دروست بنووسرێت.”



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP