هەرێم نیوز
بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق و هەولێریش یەکێک دەبێت لەو شارانەی کە چاوەڕوان دەکرێت سەردانیان بکات.
ئەمرۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئەیلوول) مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم گەشتی دەرەکیدا سەردانی عێراق دەکات.
ئاژانسی ئیرنا رایگەیاند، لە سەردانەکەدا چەندین رێککەوتنی گرنگ لەنێوان ھەردوو وڵات ئیمزا دەکرێن، عیراق یەکەم وێستگەی سەردانی دەرەوەی مەسعود پزیشکیانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگھێشتی رەسمی سودانییە.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە پزیشکیان جگە لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە، سەردانی هەولێر و بەسڕەش دەکات.