هەرێم نیوز
سبەی وەزیری دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر بەشداری کۆڕبەندێکی ئابووری دەکات.
بڕیارە سبەی شەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندێکی ئابووری بێتە هەولێر و چەند وەزیرێکی دیکەش بەشدار دەبن.
ئەو کۆڕبەندە دوو رۆژ دەخایەنێت و تەیف سامی لە سەردانەکەیدا کۆبوونەوەی دەبێت و لە پەراوێزی سەردانەکەیدا باسی مووچەش دەکرێت، بەڵام خودی سەردانەکە بۆ بابەتی مووچە نییە.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند: سبەینێ تەیف سامی بە سەردانێك دەگاتە هەرێمی كوردستان، بەپێی زانیارییەكانیش گرفتی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و تەوتین و داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم تاوتوێ دەكات.
نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشكردووە: دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ڕابردوو، پەیوەستە بە چارەسەركردنی بە پەلەی كێشە هونەرییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم.