دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمریکا: 90 لەسەدی کێشەکانی ئاگربەستی غەززە چارەسەربووە

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەرکی هەردوو ئیسرائیل و گروپی حەماسی فەلەستینییە کە لەسەر ئەو پرسانەی کە ماون بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان ڕێکبکەون، کە چەند مانگێکە لە دانوستانەکاندا وەستاوە.

ئەنتونی بلینکن ڕایگەیاندووە، "بەپێی ئەوەی بینیومە، ڕێککەوتن لەسەر سەدا ٩٠ی پرسەکان کراوە، بەڵام هێشتا هەندێک بابەتی سەرەکی ماون، لەنێویاندا ڕێڕەوی فیلادلفیا لە بەشی باشووری غەززە کە هاوسنوورە لەگەڵ میسر.

هەروەها باسی لەوە کرد، کە هێشتا هەندێک ناکۆکی لەبارەی ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان زیندانییە فەڵەستینییەکان هەیە.

بلینکن وتی "پێشبینی دەکەم لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆچوونەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل هاوبەش بکەین و نێوەندگرەکانیش (قەتەر و میسر) بۆچوونەکانیان لەگەڵ حەماس باس بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردن ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە".

حەماس ڕەتیدەکاتەوە ئیسرائیل لە ڕێڕەوی فیلادلفیادا بمێنێتەوە و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل ئەم ڕێڕەوە بەجێناهێڵێت.

ڕێڕەوی فیلادلفیا یان سەڵاحەدینیشی پێ دەڵێن، سنووری نێوان غەززە و میسرە، ناتانیاهو دەڵێت حەماس لەم ڕێڕەوەوە خۆی پڕچەک دەکات و ئامادە نیم جێیبهێڵم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP