دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

لەماوەی 8 مانگدا، شەش هەزار و 611 موشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەى ئیسرائیل کراوە

هەرێم نیوز 

میدیاکانى ئیسرائیل کۆى گشتى ئەو موشەکانەیان ئاشکرا کرد کە لە لوبنانەوە ئاڕاستەى باکورى ئیسرائیل کراوە لە هەشت مانگى رابردودا و زۆرترین موشەکیش لە مانگى ئاب-ى رابردو بوە.

بەپێى ئەو زانیارییانەى رادیۆى سوپاى ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، لەماوەى هەشت مانگدا لە لوبنانەوە بە ئاڕاستەى ئیسرائیل شەش هەزار و 611 موشەک هەڵدراون، کەمترین موشەک لەمانگى یەک-ى رابردو بوە کە ژمارەیان 334 موشەک بوە و زۆرترینیش لە ئاب ئاڕاستەیان کراوە کە هەزار و 307 موشەک بوە.

بەپێی زانیارییەکانى میدیاى سوپا، لە مانگى ئاب زۆرترین موشەک بەرەو ئیسرائیل هەڵدراوە، بەجۆرێک تێکڕاى موشەکەکان 40 موشەک بون لە رۆژێکدا و ئەمەش زۆرترین رێژەیە لەسەرەتاى سەرهەڵدانى شەڕەوە تۆمار کرابێت.

بەپێى ئەو ئامارانەى بڵاوکراونەتەوە، لە هەشت مانگدا ژمارەى موشەکەکان بەرەو ئیسرائیل و لە لوبنانەوە بەمشێوەیە بوە:

ئاب: هەزار و 307
تەمموز: هەزار و 91
حوزەیران: 855
ئایار: هەزار
نیسان: 744
ئازار:746
شوبات:534
کانونى دوەم: 334



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP