دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

بەڕووداوی هاتووچۆ منداڵێکی حەوت ساڵان گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز

لە ڕووداوێکی هاتووچۆی لە سەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری منداڵێکی حەوت ساڵان گیانی لەدەست دا.

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، منداڵێکی حەوت ساڵان لەکاتێکدا ویستویەتی لەگەڵ دایکیدا لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری نزیک مزگەوتی بوخاری بپەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس دەیشێلێت و برینداری دەکات بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

دەشڵێت، منداڵەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠١٧ەو، لەگەڕەکی "مەتارەکە" لەقەزای کەلار نیشتەجێن، لەئێستا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی قەزای کەلارە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP