دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

شاندی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر

هەرێم نیوز 

کەمێک پێش ئێستا، شاندێکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کە تەیف سامی وەخیری دارایی عێراقیشیان لەگەڵە گەیشتە هەولێر و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 7ـی 9ی 2024،  شاندێکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێ کرا.

بڕیاری سبەی یەکشەممە، کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست پێ بکات کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە پێی دەستوور دەکەن بە تایبەتی مافە دەستووریی و شایستە دارایی و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان

ئەندامانی شاندەکەی ئەنجوومـەنی وەزاریی ئابووریی عێراق:

1. فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق.

2. محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق.

3. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.

4. عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.

5. ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق.

6. ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق. 

7. حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

8. فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق.

9. عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق.

10. ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان.

11. میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.

12. عەباس نەسروڵڵا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP