هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
بەپێى کارنامەى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبونەوەى ئاسایی لە هۆڵى مامۆستا سەعد بۆماوەى یەک کاتژمێر بەڕێوەدەچێت.
تەوەرى کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن و خستنەڕوى ئەنجامى کۆبونەوەى هاوبەشى ئەنجومەنى وزاریی فیدراڵى بۆ کاروبارى ئابوریی و ئەنجومەنى ئابورى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر لە رۆژانى 8 و 9ى ئەیلولى 2024 تاوتوێکرا.
لە گفتوگۆکەیاندا رێکار و هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى بڕیار و راسپاردەکان دەخرێنەڕوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ڕایگەیاند: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مووچەکانیان ڕاگیرابوو بەهۆی نەبوونی ژمارەی وەزیفی.