دواین هەواڵ

ئابوری‌

 12/09/2024

گومرگ لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگیرا

هەرێم نیوز
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕایگەیاند، هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگیی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی (100%)بەخشرا.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراویان ژماره‌ (12015) له‌ (5/9/2024) داوا له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگیی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی (100%) له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بره‌ودان به‌ڕێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

جەختی لەوەشکردەوە، ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌نوسراوی ژماره‌ 202 م له‌29/11/2023 وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مان داوای كردبوو ، له‌هه‌مان نوسراویشیدا ده‌سته‌ی ژینگه‌ داوای كردووه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له‌ (كرێی تابلۆ) ببه‌خشێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراویان ژماره‌ (12288) له‌ (11/9/2024) نوسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ بۆ به‌خشینی هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له‌ (كرێی تابلۆ).



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP