دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ئەم کامێرایانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هیچ سەرپێچیەک تۆمار ناکەن

هەرێم نیوز
هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، سێ کامێرای جێگیر زیادکراون بەڵام تاوەکو دوو ڕۆژ سەرپێچی تۆمار ناکەن. 

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێرانی دەکەینەوە، سێ کامیرای چاودێری خێرایی جێگیر لە سنوری بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران زیادکراون، بۆ ماوەی (48)کاتژمێر لە تاقیکردنەوەی ئەزمونین هیچ سەرپێچیەک تا رۆژی یەکشەممە 2024/9/15 تۆمار ناکەن  خێرای دیاریکراو ( 80کم  لەکاتژمێرێکدا).

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنانەی خوارەوە شوێنی کامیراکانن.
1- رێگای سۆران-مێرگەسۆر ناحیەی مەزنێ
2-رێگای سۆران -چۆمان گوندی رەشەکەڵ
3- رێگای سۆران-چۆمان گەڵاڵە پردی زەرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP