دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

وەزارەتی گواستنەوە: باجی سەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ هەرێمی کوردستان 100% هەڵگیرا

هەرێم نیوز 

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووە لەسەر لێخۆشبوون لە 100%ـی باجی سەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ هەرێمی کوردستان.

دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر وەکو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دوای ئەوەی نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە 100% بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، دواجار وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی پیشاندا بۆ ئەوەی 100% باجی گومرگیان لەسەر هەڵبگیرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە ، ئەو هەنگاوەی وەزارەتەکەیان "بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەران و بازرگانان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێستا هەر بازرگانێکی کورد ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوردە بکات 100% باجی لەسەر هەڵگیراوە بەبێ پێدانی باج داخلی هەرێمی کوردستان دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP