دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت

هەرێم نیوز
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە كورتهێنان هەیە، ئێستا تیمی وردبینی هەرێمی  و فیدڕالی لە گفتوگۆدان.

 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكەین لە ماوەی هەفتەیەك یاخود كەمتریش ئەو تێبینییانە چارەسەر ببن، ئەوان گوتوویانە ئەو كورتهێنانە لای ئێمە وەك ئەمانەتە كەی وردبینییەكان تەواو بوون دەینێرین.

 ئاماژەی بەوەشکرد،دوای چارەسەركردنی كێشەكە و كۆتاهاتن بە وردبینییەكان، ئەو پارەی بۆ مووچەی مانگی هەشت ماوە، لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.

باسی لەوەشکرد، دەبێت پێش 15ی ئەم مانگە پارەكە لە بەغداوە بگات، چونكە بەر لە 15 مانگ تێبینییەكان چارەسەر دەبن.

ڕوونیشیکردەوە، لە كاتی ناردنی پارەكە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP