دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

حەوت کەس کە بەچەقۆ و ساتور شەڕیان کرد دەستگیرکران

هەرێم نیوز

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە کۆمەڵگای (کاوە)ی سەر بە قەزای قوشتەپە دەمەقاڵی و شەڕ لە نێوان دوو ماڵباتدا دروست بوو، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئەو دوو خانەوادەیە لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو بووەتە دەمەقاڵییان و دواجار توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە و بە چەقۆ و ساتوور یەکتریان زامدار کردووە.

بەوتەی پۆلیس، لە شەڕەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون، بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کێشەیە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران، کە دووانیان برینەکەیان سەختە و لە ژێر چاودێریی ورد و چڕی پۆلیس و تیمە پزیشکییەکاندان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP