دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتباری شەڕەکەی گەڕەکی هەولێری نوێی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

 

دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی هێرشکردنە سەر خواردنگەیەک بەچەک لە هەولێر بڵاوکرایەوە، ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند کە تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/٢٠  تۆمەتبار (أ ، م ،ع) لەگەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەچەکێکی بێ مۆڵەت هێرشی کردۆتە سەر هاوڵاتیەک لەشوێنی کارەکەی و چەند فیشەکێکی تەقاندوە، لەسەر ئەم تۆمەتە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پەنا نەبەنە بەکارهێنانی چەک و خۆیان کێشەکانی خۆیان یەکلای نەکەنەوە ،بەڵکو بەڕێگای یاسا داوای مافی خۆیان بکەن ،هەروەها هەرکەسێک چەک بەکاربهێنێت و تەقە بکات لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت
سوپاسی هەر هاوڵاتیەک دەکەین کە پابەندە بە جێ بەجێ کردنی یاساوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP