دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

لقی 23ی قەرەچووغی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی تۆمەتەکانی عەلی حەمەساڵح دەداتەوە

هەرێم نیوز

لقی 23ی قەرەچووغی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی تۆمەتەكانی عەلی حەمەساڵح بڵاو دەكاتەوە و داوای لێدەكات تۆمەتەكانی بسەلمێنێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئابی 2024 لیستێكی بڵاو كردۆتەوە و بانگەشەی ئەوەی كردووە گوایە ناوی ئەو كەسانەیە كە لە لقی 23ی قەرەچووغی پارتی وەك پێشمەرگە دامەزرێندراون.

لەمبارەیەوە لقی 23ی قەرەچووغی پارتی ڕوونكردنەوەیەكیان بە ناونیشانی (ڕوونكردنەوەیەك لەسەر پۆستێکی بێ بنەمای علی حەمەساڵح) بڵاو كردۆتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە كە عەلی حەمەساڵح ”دەزانێت چیتر خەڵکی کوردستان متمانەیان پێ نەماوە و بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی رابردوو، دەنگەکانی خودی خۆی زۆر دادەبەزێت، لە ئێستاوە کەوتۆتە تۆمەت هەڵبەستن و پاساو هێنانەوە.“
هاوكات جەخت لەوە كراوەتەوە، ئەگەر عەلی ڕاست دەكات و زانیارییەكانی دروستن، با یەکێک لەم کارانە بکات:

۱ ــ نوسراوی فەرمیی لقەکەمان بە مۆر و واژۆ بڵاو بکاتەوە کە ئەو لیستی دامەزراندنەی پێ ئاڕاستەی هەر شوێنێک کرا بێت.

۲ ــ یان با بچێت ناوی ئەو بەڕێزانەی کە بڵاویکردۆتەوە، کە ئایا لە لیستی مووچەی پێشمەرگە هەیە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان یان لە عێراق بدۆزێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەم دوو ڕێگەیە، "ڕاستی و دروستی"ی بانگەشەكانی عەلی حەمەساڵح دەسەلمێنێت، "ئەگەر نەیتوانی بیسەلمێنێت، رێگای دادگای بەرامبەر دەگرینە بەر و یاسا سەروەرە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP