دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

هاوڵاتییەکی تەمەن 35 ساڵ لە سنووری سۆران لەئاودا خنکا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا ئاگادارکراینەوە بە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە گوندی زینوێ/سەرگۆڕ سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران لە قەزای چۆمان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بنکەی کۆمەلگا و ناحیەی ئۆمەران دەرچون بۆ شوێنێ ڕوداوەکە، دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی عبداللە حسێن شێخزادە تەمەن(٣٥) ساڵ خەلکی سرێشمەی سەر بە قەزای خەلیفان  لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی مەرێک کە کەوتۆتە نێو حەوزێکی ئاو خۆی خنکاوە.

ئاماژە بەوەش کراوە :"لە لایەن تیمەکانمان بەهاوکاری هاوڵاتیان تەرمەکەی دەرهێنرا و بەرەو نەخۆشخانەی چۆمان بەڕێکرا".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP