دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 3 هەفتە

ئالان دیلۆن ئەفسانەی سینەمای فەرەنسی لە تەمەنی 88ساڵیدا كۆچی دواییكرد

هەرێم نیوز

میدیاكانی فەرەنسا، ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە، ئالان دیلۆن،  ئەكتەری بەناوبانگی فەرەنسی لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

سێ‌ كوڕەكەی دیلۆن، بە ئاژانسی "فرانس پرێس"یان راگەیاندووە: باوكیان لە كاتژمێرەكانی سەرەتای شەودا كۆچی دوایكردووە.

ئالان دیلۆن، كە بە ئەفسانەی سینەمای فەرەنسی ناوی دەهێنرێت، یەكێك بوو لەو ئەكتەرە بەناوبانگانەی فیلمەكانی، ملیۆنەها هەواداری هەبوو لەسەرانسەری جیهان، كە زیاتر رۆڵی خوێنرێژو تاوانكارو بكوژی بەگرێگیراوی تیایاندا دەبینی.

دیلۆن لە هاوینی 2023 بووە سەردێری هەواڵەکان کاتێک سێ کوڕەکەی سکاڵایان لەسەر خزمەتکاری ماڵەکەی هیرۆمی ڕۆلاند، تۆمار کرد، چونکە بانگەشەی پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ باوکیان کردووە  تومەتبارین کرد بە "قۆستنەوەی لاوازی باوکیان".

دواتر ناکۆکییەکان خێزانی و کوڕەکانی دیلۆن گەیشتە دادگاکان و مێدیاکانیش ڕووماڵیان کرد کە ئەو ئەستێرەیە دووچاری شێرپەنجەی لووی لیمفاوی بووە سەرباری ئەوەی ساڵی 2019 تووشی جەڵتەی مێشک بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP