دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 4 هەفتە

بەهۆی ونبوونی مەقەستێک دووهەم گەورەترین فڕۆکەخانەی ژاپۆن بۆ 2 کاتژمێر گەشتەکانی ڕادەگرێت

هەرێم نیوز 

چاوە ژامپۆنییەکان دەڵێن دووهەم گەورەترین فڕۆکەخانەی وڵاتەکە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر لە کارکردن وەستاوە و 201 گەشتی ئاسمانی تێیدا وەستێندراوە بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی مەقەستێک بوون کە لە یەکێک لە فرۆشگاکان ونبوبوو.

بە گوێرەی ئاژانسی بی بی سی، مقەسەکە ڕۆژی شەممە لە یەکێک لە دوکانەکانی دەرەوەی بازگەی پشکنین لە فڕۆکەخانەی چیتۆسێی نوێ لە هەرێمی هاکیدۆ ونبوو.

هێزە ئاسایشییەکان بەهۆی مەترسی ئاسایش تەواوی فڕۆکەخانەکەیان پشکنیوە و گەشتیارانیان ناچار بە دووبارە پشکنینەوە کردووە.

بەڵام دوای دوو کاتژمێر گەڕان، مقەستەکە نەدۆزراوەتەوە و ناچار فڕۆکەخانەکە گەشتەکانی دەستپێکردۆتەوە.

ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە مقەستەکە دۆزرایەوە.

بەرپرسانی فڕۆکەخانە ڕایانگەیاند کارمەندێکی فڕۆکەخانەکە لە هەمان فرۆشگا مقەستەکەی دۆزیوەتەوە.

وتەبێژێکی فڕۆکەخانەکە دوای ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، "ئێمە دەزانین کە ئەمە لە ئەنجامی نەبوونی سیستەمی هەڵگرتن و بەڕێوەبردن لە فرۆشگاکەدا ڕوویداوە. ئاگادارین ئەمە ڕووداوێکە کە دەکرێت پەیوەست بێت بە تیرۆرەوە، وە جارێکی دیکە کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لە هۆشیارییەکی وردی بەڕێوەبردن”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP