هەرێم نیوز
عێراق لە پلەی دووەمی ریزبەندی ئەو وڵاتە عەرەبییانەدایە کە ساڵی 2024دا زۆرترین رێژەی بەکارهێنەری سناپ چات-ـی تێدابوە.
بەپێی دوایین ئامار کە بڵاوکراوەتەوە، عێراق لە لیستی 10 وڵاتی عەرەبی کە ئەپڵیکەیشنی “سناپچات” بەکاردەهێنن، پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
تۆڕی "عێراق ئۆبزێرڤەر" بڵاوی کردووەتەوە، لە عێراق 15 ملیۆن و 400 هەزار کەس تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچات بەکار دەهێنن، بەمەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق دووەم زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە.
بە گوێرەی ئەو تۆڕە، عێراق لە دوای سعوودییە لە جیهانی عەرەبی زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە، هەروەها میسر لە دوای عێراق پلەی سێیەمی گرتووە.
عێراق لە ڕوی ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپچاتەوە پلەی حەوتەمی جیهان و دوەمی جیهانی عەرەبی بەدەستهێناوە ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 2024دا گەیشتوەتە 15.4 ملیۆن بەکارهێنەر و بەراورد بە ساڵی 2023 ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپ چات لە عێراق نزیکەی 200 هەزار بەکارهێنەر کەمیکردوە.
لەسەر ئاستی جیهانیش، هیندستان بە 144 ملیۆن بەکارهێنەر، زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە.