1- خاوبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو:
یەکێکە لە نیشانە هەرە دیارەکان کە ڕەنگە شتێک به‌سه‌ر لاپتۆپەکەتدا هاتبێت ئەگەر خێرایی سیسته‌می ویندۆزەکەت لە شوێنێکی نادیارەوە هەست بە خراپیت کرد ئەوە ڕه‌نگه بەهۆی ئه‌و فایلانه‌وه بێت كه تێکچوون یاخود زیانبەخشن ، لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەیت کە بەرنامەکان كاتێكی زۆریان پێبچێت بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه‌وه ئەرکە سادەکانی وەک جێبەجێکردنی فلتەرێکی بنەڕەتی سست ئه‌بێت وه له‌ڕێگه‌ی ڕووكه‌شی به‌كارهێنه‌ر واتا UI هەست بەو سستیه ئه‌كرێت وه زۆرجار بەرنامە زیانبەخشه‌كان لە پشته‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ت كار ئه‌كه‌ن و توانای (سی پی ی‌و) و (ڕام) و شوێنی (هارد دیسک) ی لاپتۆپەکەت بەکاردەهێنێت ئەم جۆرە ڕەفتارانە سەرچاوەی کەمتر بۆ بەرنامە ڕەواکان بەجێدەهێڵێت و دەبێتە هۆی خاوبوونەوەیان وه لە هەندێک حاڵەتدا بەرنامەی زیانبەخش پەیوەندی به سێرڤەرە دوورەكان واتا Remote Server ده‌كات و به‌نهێنی و له‌پشته‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه داتاكان دەنێرێت یان وەریدەگرێت بیهێنە بەرچاوت کە هێڵی ئینتەرنێتێکی خێرا كه به‌خێرایی 500 مێگابایت لە چرکەیەکدا هەبێت بەڵام لەناکاو تووشی خاوبوونه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت بیت.
2- هه‌بوونی چالاکیی زۆر لە (هارد دیسک):
چالاکی (هارد دیسک) ی نامۆ نیشانەیە بۆ ئەوەی شتێک بەردەوام داتا دەخوێنێتەوە تەنانەت کاتێک کە تۆ چالاکانە لاپتۆپەکەت بەکارناهێنیت لەوانەیە هەست بە هارد دیسکەکە بکەیت کە بەردەوام جوڵه‌یه‌كی خێرا ئه‌نجام ئه‌دات له‌کاتێکدا تۆ هیچ فایلێک یان بەرنامەیەکت نه‌كردووه‌ته‌وه ئەم جۆرە كردارانه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه بەهۆی بەرنامەی زیانبەخشەوە بێت چونکە فایلە نوێیەکان دروست دەکات یان دەستکاری ئەوانە ده‌كات كه بوونیان هه‌یه لە هارد دیسکەکەتدا تەنانەت ده‌بنه هۆی دروستكردنی هەندێک بەرنامەی زیانبەخشی نه‌خشه‌یی كه‌وا هارد دیسكه‌كه‌ت به‌ته‌واوی سكان دەکەن بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هەستیاری وەک وشەی نهێنی یان زانیاری دارایی ئەمەش دەبێتە هۆی چالاکی خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی زیانبه‌خشی به‌شێوه‌یه‌كی بەردەوام.
3- جامبوون و تێكچوونی چاوەڕوان نەکراو:
لێرەدایە کە فایلە ساختە و خراپەکان دەتوانن بەڕاستی کاری دیجیتاڵیت لێ تێک بدەن به‌شێوه‌یه‌ك كه خولەکێک شتەکان بە ئاسانی کاردەکەن و خولەکێك دواتر هەموو سیستەمەکەت ده‌وه‌ستێت یان بەرنامەیەک لە شوێنێکی نادیارەوە دەکوژێتەوە ئەمە نیشانەیەکی سەرەکی بەرنامەی زیانبەخشە لە هەندێک کاتدا تەواوی شاشەی لاپتۆپەکەت قفڵ دەبێت وه ئاماژەدەری ماوسەکەت وەڵامدەرەوە نابێت و نا‌توانیت کارلێک لەگەڵ هیچ شتێکدا بکەیت و هیچ بژاردەیەکت نییە جگە لەوەی لاپتۆپەکەت دووبارە بكوژێنیته‌وه و پێیبكه‌یته‌وه یاخود Restart ی بكه‌یت کە ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه کارە پاشەکەوت نەکراوەکانت لەدەست بدەیت هەروەها لەوانەیە تووشی تێکچوونی بەرنامەکان بیت بە ده‌ركه‌وتنی پەیامیProgram has stopped responding واتا (بەرنامەكه وەڵامدانەوەی وەستاوە) وه هەندێک لە بەرنامە زیانبەخشەکان دەستکاری فایلە گرنگەکان و درایڤی ئامێرەکان دەکەن تەنانەت کێبڕکێ لەگەڵ بەرنامە ڕێگه‌پێدراوه‌كان ئه‌کەن بۆ گه‌یشتن به سەرچاوەی سیستەمه‌كه ئەمەش دەبێتە هۆی تێكچوون و ڕەفتاری پێشبینی نەکراو.
4- ئه‌و ڕێكلامانه‌ی كه نه‌ویستراون و به‌شێوه‌ی Pop-up به‌دیارئه‌كه‌ون:
هەندێک جۆری بەرنامەی زیانبەخش بۆ پیشاندانی ڕێکلامی نەخوازراو دروستکراون وه گەشەپێدەران بەشێوەیەکی گشتی ئەمانە لەگەڵ به‌رنامه‌كانی تردا کۆدەكه‌نه‌وه یان بەبێ ڕەزامەندی تۆ لە ماڵپەڕە زیانبەخشەکانەوە دایاندەمەزرێنن و زۆرجاریش هەندێک لە ڕێكلامه‌كانی Pop-up ئاگادارکردنەوە یاسایەکان هاوشێوه ده‌کەن و فێڵت لێده‌کەن تاوه‌كوو تۆ کلیکیان له‌سه‌ر بكه‌یت تەنانەت کاتێک ڕووكه‌شی Pop-up دادەخەیت ڕەنگە ڕووكه‌شی نوێ به بەردەوامی به‌دیاربكه‌ون لە ماڵپەڕێکەوە بۆ ماڵپەڕێکی تر بەدوای تۆدا بگەڕێن جگه‌له‌مه‌ش ڕەنگە هەندێک لە Pop-up ـه‌كان ناوەڕۆکی هێرشبەرانە یان نه‌شیاو نیشان بدەن کە ئەمەش ئه‌بێته جێگای نیگەرانی به‌تایبه‌تی ئەگەر منداڵەكان له ماڵه‌وه لاپتۆپەکەت بەکاربهێنن.
5- Toolbar یان Extension ی نوێ:
لێرەدایە کە بەرنامەی زیانبەخش دەتوانێت بەڕاستی ڕێکخستنی گەڕانەکەت تێک بدات کاتێک وێبگەڕه‌كه‌ت دەکەیتەوە لەوانەیە Extension ی نامۆ بدۆزیتەوە کە بە دڵنیاییەوە تۆ داتنه‌مه‌زراندووه و ئاگاشت لێی نیه و به‌رچاویشت نه‌كه‌وتووه لەوانەیە لە یەکەم نیگادا بێ زیان دەرکەوێت بەڵام ئەم زیادکردنە چاوەڕوان نەکراوە و دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی کە بەرنامەی زیانبەخش لە سیستەمەکەتدا خەریکی خۆدزینەوە بێت ڕه‌نگه دوگمەی گەڕان یان بازاڕکردن یان گەڕان بەناو سۆشیال میدیا یان کارەکانی تر لەخۆ بگرن بەڵام دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ بەدواداچوونی چالاکی گەڕانەکەت و زیادكردنی ڕێکلامی نه‌ویستراو تەنانەت دزینی زانیارییە کەسییەکانت ئەمەش هێمایه‌كی گه‌وره‌یه کە ئاماژە بۆ هه‌بوونی بەرنامەی زیانبەخش ده‌كات.
6- وێبگەڕەکە به‌بێ تۆ ئاڕاسته‌ی خۆی دەگۆڕێت بۆ په‌ڕه‌ی Home:
زۆربەی بەکارهێنەران گووگڵ وەک بزوێنەری گەڕانی پێشوەختە لەسەر وێبگەڕه‌كه‌یان دادەنێن بەڵام کاتێک لاپتۆپەکەت تووشی بەرنامەی زیانبەخش ده‌بێت لەوانەیە بەبێ ڕەزامەندی تۆ بزوێنەری گەڕانی پێشوەختە بگۆڕێت و زۆر حاڵەتی له‌م شێوه‌یه‌ش بینراون کە درێژکراوەی نه‌خشه‌یی بزوێنەری گەڕانی پێشوەختە لە گووگڵەوە دەگۆڕێت بۆ (Yahoo) یان (Bing) پاشان کاتێک بەدوای شتێکدا دەگەڕێیت بزوێنەری گەڕانەکە ئاڕاستەی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ ماڵپەڕە نه‌خشه‌ییه‌كان كه پڕن لە ڕێکلام و ناوەڕۆکی گوماناوی و شوێنپێ هەڵگر و تەنانەت بەرنامەی زیانبەخش وه ئامانجیان ئەوەیە کە ئاڕاسته‌ی گه‌ڕانی تۆ بگرنه‌ده‌ست به‌ره‌و ماڵپەڕە تایبەتەكانی خۆیان و داهات بۆ دروستکەرانی بەرنامە زیانبەخشەکان لە ڕێگەی ڕێکلام یان پلانی .
وەرگێڕانی
سەرۆک ملا طاهر ڕەباتی