دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 1 هەفتە

ئەپڵ ئایفۆنی 16 نمایش دەکات

هەرێم نیوز

بڕیارە کاتژمێر 8ی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی ساڵانەی ئەپڵ بۆ ساڵی 2024 ئەنجامبدرێت، لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 16، پێشبینی دەکرێت مۆدێلی نوێی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch و بیستۆکی بێتەلی AirPods 4 نمایش بکرێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت ڕۆژی بەردەست بوونی وەشانی داهاتووی نەرمەواڵەکانی ئەپڵ (iOS 18, macOS Sequoia…etc) ئاشکرا بکرێت.

ئەپڵ چالاکیی “It’s Glow time” بەڕێوەدەبات، بۆنە و ئاهەنگەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی نەریتی لە دەوری ئامێرە سەرەکییە نوێیەکانە.

لەگەڵ دەرکەوتنی چەند بەرهەمێک، نوێکارییە سەرەکییەکانی ماک و ئایپادی ئاست بەرز لە کۆتایی ساڵدا واتە لە مانگی نۆڤەمبەر یان تشرینی دووەمدا دەردەکەون.

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش کۆنفرانسەکە هاوشێوەی ساڵانی دیکە بێت، چونکە بە دڵنیاییەوە ئایفۆنە نوێیەکان و ئامێرەکانی ئەپڵ واچ نمایش دەکرێن.
ئەپڵ میوانداریی چالاکییەکە دەکات لە شانۆی بەناوبانگی ستیڤ جۆبس، لە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کۆپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە شوێنی نمایشە گەورەکانی ئەپڵە و وەک ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژی کاردەکات.

مۆبایلی ئایفۆنی نوێ:

پێشبینیدەکرێت زنجیرەی “ئایفۆن 16” جێگەی سەرنجی چالاکییەکە بێت، چونکە پێدەچێت ئەپڵ پەردە لەسەر چوار مۆدێلی نوێی ئایفۆن لابدات، لەگەڵ نوێکردنەوەی پێشبینیکراو بۆ تەکنەلۆژیای کامێرا و هێزی پرۆسێسکردن و تایبەتمەندیەکانی نمایشکردن، هەروەها رەنگە بژاردەی رەنگی نوێ ئاشکرا بکرێن.

کاتژمێری نوێ:

پێدەچێت ئەپڵ پەردە لەسەر کاتژمێر “Apple Watch Series 10” لابدات، کە قەبارەی شاشەی گەورەتر و دیزاینێکی تەنکتر و باشتر لەوانەی رابردوو لەخۆدەگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە باس لە تایبەتمەندییە تەندروستییە نوێیەکان دەکرێت، وەک دیاریکردنی کۆتایی هاتنی هەناسەدان لە کاتی خەودا.

نوێکارییەکان بۆ کۆمەڵەی AirPods:

بڕیارە ئەپڵ نەوەی چوارەمی ئایرپۆدەکان رابگەیەنێت، کە تایبەتمەندیی کوالێتیی دەنگی باشتر و باشترکردنی راگرتنی ژاوەژاو و بوونی دەرچەی USB-C ی تێدابێت.

بۆ یەکەمجار دەتوانرێت راگرتنی ژاوەژاوی چالاک بە نرخێکی کەمتر پێشکەش بکرێت.

نوێکردنەوەی بەرمەکان:

بڕیارە ئەپڵ لەم چالاکییەدا وادەی بڵاوکردنەوەی iOS 18 رابگەیەنێت، جگە لەوەی نوێکارییەکانی iPadOS 18 و watchOS 11 و tvOS 18 ئاشکرا دەکات.
ئێکسسواراتە نوێیەکان:

بەپێی نەریتی ئەپڵ، چاوەڕواندەکرێت کەیسی نوێ و باندەکانی ئەپڵ واتچ بە رەنگ و دیزاینی نوێ بخرێنە بازاڕەوە و پێدەچێت ئەم ئیکسسواراتانە راستەوخۆ دوای چالاکییەکە بۆ کڕین بەردەست بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP