هەرێم نیوز
داهاتی سەرۆکی ئەمریکا چەندە؟
نزیک دەبینەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە بڕیارە سەرەتای مانگی یانزە دەستپێبکات و هەرەیەک لە ترەمپ و کامالا هاریس ڕکابەرایەتی توندی ئەو پۆستە دەکەن، بەڵام مووچەی ئەو پێگەیە لە ئەمریکا چەندە؟
مووچەی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستادا 400 هەزار دۆلارە لە ساڵێکدا. کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2001دا بە پەسەندکردنی بڕگەیەک لە پڕۆژە یاسای تەرخانکردنی گەنجینەی ئەمریکا ئەم بڕە پارەیەی دانا.
پێش ئەوە مووچەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماوەی 30 ساڵ ساڵانە 200 هەزار دۆلار بووە. بەڵام بەرزکردنەوەی ئاستی پارەکە، بەشێکی وەک نیشانەی ڕێزگرتن لە یەکێک لە "سەختترین و و گرنگترین کارەکانی سەر زەوی" سەیرکرا.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن بی سی، جگە لەو مووچە، سەرۆککۆمار 50 هەزار دۆلار بۆ خەرجییەکان و 19 هەزار دۆلار بۆ کات بەسەربردن و گەشتکردن بەبێ باج بە بەهای 100 هەزار دۆلار تەرخان دەکرێت.