دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 27/02/2025

پێنج ئاست هەیە لە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد

هەرێم نیوز 

پێنج ئاست هەیە لە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد، پێت وایە تۆ لە ئاستی چەندەمدای وەکو بەکارهێنەرێکی ژیری دەستکرد.

هاوکار عەبدولخالق

ئاستی یەکەم: بەکارهێنەرێکی ئاسایی، ژیری دەستکرد وەکو بەرنامەیەك بەکاری دەهێنێت بۆ پرسیارەکانی، تاوەکو وەڵامەکانی دەستبکەوێت، لەوانەشە ڕۆژانە بەکاربهێنێت، پشتی پێ ببەستێت.

ئاستی دووەم: بەکارهێنەرێکی پێشکەوتووە، هەر تەنها بۆ پرسیار بەکار ناهێنێت، بەڵکو پەرەسەندن بەسەر پڕۆمپتەکانی دادەهێنێت، ئەنجامی باشتری لێ بەدەست دەهێنێت. بە یەك چات کۆتایی ناهێنێت، بەڵکو لەناو گفتوگۆیەکی ورد دەبێت بۆ ئەوەی بابەتێکی ئاڵۆز سادە بکاتەوە.

ئاستی سێیەم: ئاستی بەرەوپێشبەر، یاخود دیڤەلۆپەر! دەکرێت ئاستی سێیەم ژیری دەستکرد بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی بەرنامە، وێبسایت، تەنانەت پەرەپێدانی سیستەمی خودکار. ئاستی سێیەم ئاستێکی پڕۆگرامسازیە، ئەوانەی لە ئاستی سێیەم گفتوگۆ لەگەڵ ژیری دەستکرد دەکەن پێویستیان بە کات و وزە و مۆدێلی پێشكەوتوو هەیە تاوەکو خواستەکەیان بێتەدی.

ئاستی چوارەم: ئاستێکی پێشکەوتووە، لەبوارێکی زۆر تایبەتدا دەتوانێت بەرنامەی زۆر تایبەت و پسپۆری بەرهەم بهێنێت، دەتوانێت مۆدێلی زۆر قوڵ بەرهەم بهێنێت لەو بوارەی کە پسپۆریەکەی تێدایە.

ئاستی پێنجەم: ئاستی توێژەر و داهێنەرە، لە ئاستی پێنجەم کەسی بەکارهێنەری ژیری دەستکرد کار بۆ ئەوە دەکات کە قەراغی زانست بباتە پێشەوە بە بەرهەمهێنانی ئەلگۆریثمێك کە جێگرەوەی چارەسەریە بەردەستەکانە. ئەوانەی لە ئاستی پێنجەمەوە ژیری دەستکرد بەکاردەهێنن دەکرێت ئەو مۆدێلانە دروستبکەن کە توانای ڕاهێنانکردنیان هەبێت بە داتای بەرفراوان. 

تۆ لە کام ئاستەوە ژیری دەستکرد بەکاردەهینێت؟



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP