دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 4 هەفتە

ئۆکرانیا گرتنی تەواوەتیی ناوچەیەکی لە رووسیا راگەیاند

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی ئەم وڵاتە بەتەواوی کۆنترۆڵی شاری سودژەیان لە ناوچەی کورسکی ڕووسیادا کردووە. 

ڤلۆدیمێر زیلینسکی دەڵێت، کە سوپای ئۆکرانیا ناوەندی فەرماندەیی سەربازی لەم شارەدا دادەمەزرێنێت. 

سودژە ناوەندی ئیداری ناوچەی سنووری کورسکی ڕووسیایە و گەورەترین شار یان ناوچەیە کە ئۆکرانیا دەڵێت هێزەکانی دەستی بەسەردا گرتووە لەو کاتەوەی کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو هێرشیان بۆ سەر ڕووسیا دەستپێکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئۆکرانیا 102 سەربازی ڕووسیای لە ناوچەی کورسک گرتووە.

دەسەڵاتدارانی ڕووسیا لە ناوچەی کورسک ڕۆژی پێنجشەممە، فەرمانی چۆڵکردنی زۆرەملێی خەڵکی سڤیلیان لە "تەواوی ناوچەی گلوشکۆڤ" دەرکرد.

 

لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە،ئەمە گەورەترین لەشکرکێشییە بۆ سەر خاکی ڕووسیا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP