دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

سێ ئەندامی هێزێکی ئەمنیی ئێران کوژران

هەرێم نیوز

تەقە لە پاسەوانانی سنووری ناوچەیەکی ئێران کراوە و سێ پاسەوانی ئێرانی کوژراوە و کەسێکیش برینداربووە.

 رووداوەکە لە ناوچەی سیستان و بەلوچستانی ئێران روویداوە، کە زۆرجار ڕووداوی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێران و جەیشول عەدل ڕوودەدات.

پێدەچێت ئەم هێرشەش لەلایەن گروپی چەکداریی جەیشول عەدل بێت.

ئەم گروپە هێزێکی بەلوچی سوننەمەزهەبن کە دژایەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و زۆرجار لە ناوچەکانی بەلوچستان گورزی بەهێز لە حکومەتی ئێران دەدەن و ژمارەیەکی زۆر پاسداریان کوشتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP