هەرێم نیوز
ئەو یاریزانەی جۆزێ مۆرینیۆ لە ڕۆما نەیویست و دووری خستەوە دواتر مۆتا لە بازلی سویسرییەوە گەڕاندییەوە کالچیۆ و لە بۆلۆنیا لوتکەی ئاستی خۆی پێشکەش کرد و لە ئێستاش دا باشترین بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە بە ڕەسمی بۆندی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ واژو کرد و بوو بە یاریزانی تۆپچییەکانی بۆ هاوشانی سالیبا لە وەرزی داهاتوودا.
ڕیکاردۆ بە یەکێک لە بەرگریکارە بە تواناکانی ئێستای ئیتاڵیا و ئەوروپا هەژمار دەکرێت و پێ دەچێت بەو ئاستەی کە پێشکەشی دەکات لەگەڵ ئارسیناڵ بتوانێت کێشەکانی هێڵی بەرگری بۆ ئارتێتا چارەسەر بکات.