دواین هەواڵ

عێراق‌

 10/07/2024

عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی نوێ دەربارەی ڤیزا دەکەن

هەرێم نیوز

هەردوو حکوومەتی عێراق و تورکیا دەربارەی بە هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی یەکتر ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 15 ساڵ و سەروو 50 ساڵن ڕێککەوتن.

لەلایەن خۆیەوە، عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، "لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن کە ڤیزای ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 15 ساڵن و ئەوانەشی تەمەنیان سەروو 50 ساڵن، لەلایەن هەردوولاوە هەڵبگیرێت".

عومەر بەرزنجی گوتیشی "ڕێککەوتنەکە بەم نزیکانە بە فەرمی لە لایەن هەردوو وڵاتەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و بۆ تەمەنەکانی دیکەش، پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا وەکوو خۆی دەمێنێتەوە".

هەروەها بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکراشی کرد، لەگەڵ لایەنی تورکی نزیکن لە ڕێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەو زیندانیانەی کە تۆمەتەکانیان پەیوەندی بە دۆسیەی تیرۆرەوە نییە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP