دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی: والیی عێراق و هەشت گەورە سەرکردەی دیکەی داعشی لە باشووری کەرکووک کوژران

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "والیی عێراق" و هەشت گەورە سەرکردەی دیکەی داعشی لە باشووری کەرکووک کوژران، دەشڵێت، ئەو بەرپرسانەی داعش لەنێو حەشارگەیەکی زنجیرەچیای حەمرین خۆیان حەشاردابوو. 

ئەمڕۆ سێشەمە، 22ی 10ی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا "کوژرانی والیی عێراق و هەشت گەورە سەرکردەی دیکەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە زنجیرەچیای حەمرین، لە باشووری کەرکووک ڕاگەیاند." 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەو بەرپرسانەی داعش لەنێو حەشارگەیەکی زنجیرەچیای حەمرین خۆیان حەشاردابوو و لە ئۆپەراسیۆنێکی ناوازە و قارەمانانەی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لە ژێر چاودێری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا کوژراون." 

سوودانی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە "هیچ شوێنێک بۆ تیرۆریستان لە عێراقدا نییە و تا حەشارگەکانیان بەدوایاندا دەڕۆین و لەناویان دەبەین، تا ئەو کاتەی خاکی عێراقیان لێ پاک دەکەینەوە." 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP