دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئیسرائیل لەلایەن مقاومەی عێراقەوە هێرشی کرایە سەر

هەرێم نیوز

لە چوارچێوەی بەردەوامیی هێرشی گرووپەکانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق پێگەیەکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.

 بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیەکی سەربازیان لە باکووری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج. گرووپەکە ئەوەش ڕادەگەیێنێت کە ئەوان بۆ بەردەوامن دەبن لە هێرشەکانیان.

 ڕۆژانە بە درۆن و مووشەک بە بەردوامی هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل، جگە لە زیانە ماددییەکان زۆر جار زیانی گیانیشی هەیە، درۆنی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق ئاگرێکی نوێیە کە ڕووی لە ئیسرائیل کردووە. 
 حکومەتی عێراق پەیوەست بە گرژییەکانی ناوچەکە جەخت لە هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەکاتەوە، بەڵام لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە دەیان هێرشیان کردوونەتە سەر ئیسرائیل.

بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی هۆکاری بێدەنگی ئیسرائیل بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە لە ئێستا دا ئەو وڵاتە نایەوێت بەرەی شەڕی فراوانتر بکات لە کاتێکدا سەرقاڵی شەڕی غەززە و لوبنانە، هەروەها ئەو وڵاتە دەزانێت هێرشەکانی بەرەی مقاوەمە تەنها بۆ ڕازیکردنی ڕای گشتییە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP