هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی کردووە.
پێشەوا هەوارامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی حکومەت، مەسرور بارزانی، لەبارەی پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.
ئاماژەی بەوەش داوە، كە سەرۆكی حكوومەت ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باس كردووە، پەیوەندییەكەش لەبارەی كێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بووە.
هاوكات گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی، بەم زوانە كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە چارەسەر دەبێت