هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکەم. بیر و نزام لەگەڵ خێزانی قوربانییەکانە”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە بڵاوکراوەیەکرا ڕایگەیاند: "سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکەم. بیر و نزام لەگەڵ خێزانی قوربانییەکانە."
دەشڵێت: “هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان دەخوازم بە هاوسۆزییەکی تەواو لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لە دژی تیرۆریزم دەوەستین.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە و تەقینەوەیەک لە ناوچەکە روویدا. پێش ئەوەی تەقینەوەکە رووبدات، شەڕە تەقە لەنێوان چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا روویدا. وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژران و 14 کەسی دیکە برینداربوون.