دواین هەواڵ

عێراق‌

 10/07/2024

خێزانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو

هەرێم نیوز

دادگای عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری یه‌كه‌می ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشوی ڕێکخراوی داعش دەرکرد، دوای دادگاییکردنێک، کە دەسەڵاتدارانی عێراق سەرکەوتو بون لە وەرگرتنەوەی، لە مانگی 2دا، دوای دەستگیرکردنی لە تورکیا.

دادگای تاوانەکانی کەرخی به‌غدا بە تاوانی کارکردن لەگەڵ گروپه‌ تیرۆریستییەکانی داعش سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كر بەغدادی، سه‌ركرده‌ی پێشوی داعش دەرکرد.

ڕاشیگەیاندووە: "پێشتر ھاوسەرەکەی تاوانباری تیرۆریست ئەبو بەکر بەغدادی، ئەو ئافرەت و کچە ئێزدییانەی کە لە قەزای شنگال ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندراون لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرى کردوون".

باسی لەوەشکردووە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر ژمارە 13 بۆ ساڵی 2005 و ماددەی حەوت لە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتان و کچانی ئێزدی دەستی داعش ژمارە ھەشت بۆ ساڵی 2021 دەرکراوە.

لە مانگی 10ی 2019، ئەمریکا کوژرانی بەغدادی لە هێرشێکی شەوانەدا کە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا راگەیاند بە دوری کیلۆمەتر لە سنورەکانی تورکیاوە.

دوای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەیەکی فراوان لە سوریا و عێراق لە ساڵی 2014، ئەو ڕێکخراوە توشی شکستێکی یەک لە دوای یەک لە هەردو وڵات بو، تا لە ساڵی 2019دا سەرجەم ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لێسەندرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP