دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/07/2024

چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا و بڕی17کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

هەرێم نیوز

چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا و بڕی(17) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .

 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند: لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی 26ـی5ـی2024 تاکو 3ی7ی2024، تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە دوو چالاکیدا، توانییان چوار تۆمەتبار کەکاری گواستنەوەو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، لەم دوو چالاکییەدا بڕی(17) کیۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.

لە راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتوە، لە ئێستادا هەر چوار  تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP