دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/07/2024

لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند ، لە 10 تاوەكو 18ی تەمموزی 2024 ناو تۆماركردن بۆ كڕینی تابلۆی ژمارە نایاب دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە ، ''ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین، بەڕێوەبەرایەتیمان لە 10 تاوەكو 18ی تەمموزی 2024، رۆژانە لە كاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی تاوەكو كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستدەكات بە ناو تۆماركردن بۆ ئەوكەسانەی خوازیارن تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022 بكڕن''.

هاوكات هاتوچۆی هەڵەبجە چەند رێنماییەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، ''هاوڵاتی دەبێت خۆی ئامادەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیمان و كارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی پێبێت، هەروەها پێویستە ئەو كەسەی خوازیاری ناو تۆماركردنە پێشتر تابلۆی ئۆتۆمبێلی بۆ دەرنەچووبێت بەناوی خۆی یان لەسەر ژمارە مۆبایلەكەی''.

دەشڵێت، ''هەموو ئەو ناوانەی لە ماوەی دیاریكراودا تۆماردەكرێن، هیچ جیاوازییەك نییە لەوەی یەكەم رۆژ یاخود كۆتا رۆژ تۆماركرابێت و بەیەكەوە هەموویان دەچنە ناو سیستمەكە و دەتوانن كێبركێ بكەن لەسەر ژمارەكەی خۆیان''.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP