هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای ھەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر خەرجنەکردنی مووچەکەیان لە بەغدادەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری کارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر ھێڵە بۆ چارەسەرکردنی خێرای ئەو کێشەیەی کە بووەتە ھۆی خەرجنەکردنی مووچەی وەزارەتەکەی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتیان بەنوسراوی ڕەسمی ئەو تێبینییانەی لە ڕاپۆرتی ھەردوو دیوانی چاودێری فیدراڵی و ھەرێمدا ھاتووە چارەسەریکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا خەرجی مووچە و تەواوی شایستە داراییەکانی پۆلیسی کارەبا لەسەر میلاکی وەزارەتی کارەبا بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ گوازراوەتەوە.