دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 30/06/2024

بنیاتنانی سایلۆ پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکەی هەرێم

‎هەرێم نیوز

لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەهۆی پاڵپشتیی بەردەوامی بۆ جووتیاران و وەبەرهێنەران، قەبارەی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ لە 1.8%ـەوە بۆ زیاتر لە 9%ـی کۆی پڕۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.

‎بەپێی زانیارییەکانی هەرێم نیوز، مەسرور بارزانی، پێی وایە ئاسایشی خۆراک شادەمار و بەردی بناغەیە بۆ ئاسایش بەگشتی، لەو سۆنگەیەوە لەماوەی دەستبەکاربونی وەک سەرۆک وەزیران درێخی نەکردووە لەپرۆژە کشتوکاڵییەکان، لەناویاندا سایلۆ، پێی وایە وڵاتی پێشکەوتوو نابێ تەنیا پشت بەیەک سەرچاوەی داهات ببەستێت کەئەویش نەوتە، لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان هەم خاکی بەپیتی زۆرە و هەمیش ئاوهەواکەی گونجاوە بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بۆیە زۆرجار بەرپرسانی هەرێم باسیان لەوە کردووە کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق.

‎مەسرور بارزانی لە ماوەی حوکمڕانیدا چەندانجار سەردانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەردی بناغەی پرۆژەی کشتوکاڵی دادەنێت. بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەم، پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە و بە هەموو شێوەیەک بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیی جووتیاران.

‎لەرۆژی 30/6 لە هەڵەبجە بەردی بناخەی سایلۆی پارێزگاکەی دانا.

‎ئەم سایلۆیە لەسەر رووبەری زیاتر لە 50 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی دەبێت. لەگەڵ سایلۆکەدا 10 کۆگای هەڵگرتنی خواردەمەنییەکانیش دروست دەکرێن. 

‎دروستکردنی سایلۆکە سوودێکی زۆری بۆ پاراستن و تەندروست و زانستی هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنم بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەبێت.

‎پێشتریش لە کەلار، قوشتەپە و  ڕۆڤیا سێ سایلۆ تەواکران، کە بە هەرسێکیانەوە دەتوانن ساڵانە 120 هەزار تۆن گەنم کۆگا بکەن.

‎لە چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 175 پڕۆژەی کشتوکاڵی لە شار و شارۆچکە جیاکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە جێبەجێ کراون.

‎پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران، لە دروستکردنی 40 سایلۆ و 11 کارگەی بەرھەمە خۆراکییەکان پێکدێت. لە قۆناغی یەکەمدا 20 سایلۆ و 5 کارگە تەواو دەکرێن، لە قۆناغی دووەمیشدا بیست سایلۆ و 6 کارگەی دیکە تەواو دەکرێن.

‎لەماوەی پێشودا
‎وەزیری بازرگانیی عێراق وتبووی، هەولێر و بەغدا لە بەرهەمی گەنم گەیشتوونەتە خۆبژێوی، تاوەکو ئێستا بەرهەم 5.5 ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە. 

‎مەسرور بارزانی دڵنیایی دابوو بە جووتیاران، کە ناهێڵێت بەرهەمەکانیان بەفیڕۆبچێت، لەم ڕوانگەشەوە بەردەوامە لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەشادەماری ئابووری هەرێمی دەزانێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP