دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پێش روداو ناکەوین بەڵام هەواڵەکان مژدەیان پێیە

هەرێم نیوز

سەرەڕای ئەوەى هێشتا جیاکردنەوەى دەنگەکان لە سەرەتایدان، بەڵام ئاماژەکان باس لەوە دەکەن سەرەڕاى خۆسورکردنەوەى هەندێک لایەن و بەرزکردنەوەى دروشمى جۆراوجۆر لە دژى پارتى دیموکراتى کوردستان، کەچى ئاماژەکان باس لەوە دەکەن پارتى ئەمجارەش براوە دەبێت، ئەم پێشبینییە سەرەڕاى ئەوەى بۆ ناوخۆی هەرێمى کوردستان زۆر هەواڵێکى دڵخۆشکەرەیە، بەڵام وەڵامێکى دەمکوتکەرەشە بۆ بەرپرسانى عێراق و کۆمیسیۆنەکەشیان کە پارتى ئەو هێزە جەماوەریی، رێکخراوەیی، کاریزمایەیە بە هەموو هەوایەک ناجوڵێت و بە هەر قومە ئاوێک ناکەوێتە باڵە مەلە..

یەکێک لە جیاوازییەکانى ئەم هەڵبژاردنە بەرزبوونەوەى ئاستى بەشداربوونى هاووڵاتییانە کە پێدەچێت لە ئاستێکی زۆر باشدابێت و پێدەچێت نزیک بێت لە 70%، ئەوەش ماناى ئەوەیە کە بەهاى کورسییەکان لەبەرزبوونەوەدایە، بەوەش پارتى بەو رێژە زۆرەى کە دەنگ بەدەستدەهێناوە هەرچەندە تاڕادەیەک کەمى کردبێت، بەڵام ژمارەى کورسییەکانى بەو ئەندازەیە کەم ناکات و بە یەکەمى دەمێنێـتەوە. یەکێکى تر لە جیاوازییەکان پابەند نەبوونى هێزەناوخۆییەکانى سنوورى یەکێتى بوو بە رێنماییەکانى کۆمیسیۆنەوە – هەڵەبجە بە نموونە- وبووە هۆی ئەوەى کە زۆرینەى پارت و لایەنەکانى ئەو ناوچەیە ئامادەنەبن واژۆ لەسەر ئەنجامەکان بکەن و بەوەش دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین بزانین هەڵوێستى چى دەبێت؟

چاوەڕوانییەکى تر ئەوەیە کە هەرچەندە یەکێتى و سەرۆکەکەى بانگەشەى ئەوەیان دەکرد کۆتایی بە پارتى دیموکراتى کوردستان بهێنن بەڵام پێدەچێت کە نەوەى نوێ ببێتە هێزى دووەم و جێگەیان پێچۆڵ بکات، ئەوەش دەریدەخات کە گوتارەکانى سەرۆکی ئەو حیزبە کاریگەرییەکى ئەوتۆی نەبووە، تەنانەت لەسەر دەنگدەرانى خۆشی.

بەڵکو جەماوەری پارتى وروژاند و نیگەرانەکانیشى هێنایەوە سەر هێڵە راستەکەو چوونەوە بۆ دەنگدان. کۆتا خاڵیش ئەوەیە ئەمجارەیان پارتى لە سلێمانى و دەوروبەرى موفاجەئە دەخولقێنێت... چاوەڕێ بن....



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP