دواین هەواڵ

ئابوری‌

 16/04/2024

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان دەرکرد

هەرێم نیوز

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سەدا 50 لێخۆشبوون بۆ ئەو پیشەوەرانە بکات کە تەنها یەک سەرچاوەی داهاتیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە،  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میریی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا بڕیارێكی دیكە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەركراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتیی دیوان، ژمارە 245 لە ڕۆژی 24ی3ی2024، ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 3 لە ساڵی 2024، بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئەو پیشەوەرانەی خاوەن یەك سەرچاوەی داهاتی سنووردارن، دوای دیراسەتكردنی بارودۆخی دارایی پیشەوەران، بۆمان دەركەوت، كە ئەو لیستەی هاوپێچی نووسراومانە، هەروەها لەگەڵ هاوشێوەكانیان، لەم جۆرە پیشەوەرانەن، بۆیە كاری پێویست ئەنجام بدەن بە داشكاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە ڕێژەی 50% بە ئامانجی كەمكردنەوەی باری قورسی داراییان."
دەقی بڕیارەكە:



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP