ئا: دەریا
١- کوزەڵە : وەک دژە بەکتریایەکی ناوەوەی پێست کاردەکات و گەیاندنی کانزاکان بۆ هەموو خانەکانی جەستە زیاد دەکات.
٢- بیبەری شێوەزەنگۆڵەی سور : پڕە لە دژە ٣- ئۆکسێنەرەکان بە تایبەت کارۆتینۆید، جگە لە ڕێژەی بەرزی ڤیتامین سی - کە باشە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین.
٣- برۆکلی : هێزێکی دژە هەوکردن و دژە پیربوونە کە پڕە لە ڤیتامین C و ڤیتامین K و جۆرەها دژە ئۆکسێنەر.
٤- سپێناخ : شێدارکەرەوەی بەهێزە و پڕە لە دژە ئۆکسێنەر و یارمەتی تازەبوونەوەی هەموو جەستە دەدات.
٥- بادەم : سەرچاوەیەکی زۆر باشی ڤیتامین Eیە، کە ڕەنگە یارمەتی چاککردنەوەی شانەکانی پێست بدات، شێداری پێست بپارێزێت و پێست لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیانبەخش بپارێزێت.
٦- ئەڤۆگادۆ : ڕێژەیەکی زۆر لە ترشە چەوریەکانی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنیان تێدایە کە پێست نەرم دەکەن.
٧- هەنار : ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C و جۆرەها دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە، ڕەنگە جەستەمان لە تێکچوونی ڕادیکاڵە ئازادەکان بپارێزێت و ئاستی هەوکردن لە لەشماندا کەم بکاتەوە. هەروەها پونیکالاجینی تێدایە، کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی کۆلاجین لە پێستدا، ئەمەش نیشانەکانی پیربوون خاو دەکاتەوە.
خوای گەورە ھەموولایەک لەشساغ بکات