دواین هەواڵ

عێراق‌

 06/02/2024

وەزیری بەرگری تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغداد

هەرێم نیوز

وەزیری بەرگری تورکیا بەسەردانێک گەیشتە بەغداد و لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لێکرا وا بڕیارە سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکات. 

ئەمڕۆ سێشەممە، یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و جەنەڕاڵ مەتین گورەک فەرماندەی گشتی ئەرکانی سوپای تورکیا بەسەردانێک گەیشتنە بەغداد و لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ئەمنی ناوچەکە.

ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس X رایگەیاند، سەردانەکە بە مەبەستی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوولا و ئەو بابەتانەی کە هەردوولا هەماهەنگییان لەسەر هەیە.

ھەروەھا بڕیارە وەزیری بەرگری تورکیا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و لێپرسراوانی دیکەی عێراق ئەنجام بدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP