دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/01/2024

کەشناسی:بارانبارین بەردەوام دەبێت

هەرێم نیوز

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو؛ ئەمڕۆ هەینی لەناوچە جیاجیاکان بارانبارینی مامناوەند و نماباران دەبێت.

بۆ سبەی شەممە 13ی 1ی 2024، بەدرێژای کاتەکان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت , باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.

ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  هەینی     2024 -01-12  
کەش / ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت , باران بارین لەهەندێ کات لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت , لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان بەفر بارین و بارانی مامناوەند دەبارێت , لە کاتەکانی شەودا باران بارین زیاد دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لە سنووری پارێزگای دهۆک . 
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20  ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /   نزم دەبێتەوە بە ( 2 -1 )پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 5  –  8 ) کم  دەبێت . 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە      2024 -01-13
کەش / بەدرێژای کاتەکان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت , باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران  , لەناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت بە تایبەتی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوریەکان .
خێراى با / مامناوەند دەبێت   ( 15 – 25 ) کم /ک دەبێت , هەندێک کات خیرا با زیاد دەبێت بۆ نزیک 35 کم /ک 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 5  –  7 ) کم  دەبێت . 
پلەکانی گەرما/   بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  11 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 10  پلەى سیلیزى
دهۆک      : 9   پلەى سیلیزى
کەرکووک   : 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 10  پلەى سیلیزى
 زاخۆ    :   9 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران  :  4  پلەى سیلیزى
    بەشى پێشبینى       2024 -01-12



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP