هەرێم نیوز
13 بەنزینخانەی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان لەنێو شاری سۆران داخران.
ره‌جه‌ب زوبێر، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی سۆران سه‌رپه‌رشتی و چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كات.
راشیگەیاند: پێشتر ئه‌زموونی گڕگرتنی به‌نزینخانه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی هاولاتییان تۆماركراوه، هه‌وڵه‌كانیش بۆ دوورخستنه‌وه‌ی زیانی مرۆییە له كاتی ڕووداوی نه‌خوازراودا.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری داخستنی ئەو بەنزیخانانە لەبەر ئەوەیە، چونکە نزیکن لە ماڵ و ناوچەی نیشتەجێبوون. دەبوو تاوەکو ئێستا سەدا سەدی مەرجەکانی بەرگری شارستانیان جێبەجێ کردبا و بە نووسراوی فەرمی ئێمە ئاگادار کراباینەوە کە ئەمانە هیچ مەترسییان لەسەر خەڵکی درووست نەکردووە. هەر بۆیە بڕیارماندا بە داخستنیان.
دوورخستنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌كان له سه‌نته‌ری شار و شوێنه قه‌ره‌باڵخه‌كان، به‌لای هاووڵاتییانه‌وه هه‌نگاوێكی دروست و جێگه‌ی دڵخۆشییه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 11ی10ی2023، ئاگر لە بەنزینخانەیەکی نزیک لە ژمارەیەک ماڵی هاووڵاتییان، لەنێو شاری سۆران کەوتەوە. رۆژی هەینیش، 8ی12ی2023، هەر لە سۆران، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ئاگری گرت و لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیان لە دەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.