هەرێم نیوز
بۆردومانێكی ئاسمانی لەرێگەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی نەناسراوەوە, ئۆتۆمبیلێكی سەربە كە تائیبی حزبوڵای عێراقی, لە نزیك قەزای ئەبو غرێب لە خۆرئاوای بەغدادی پایتەخت كردووەتە ئامانج.
سەرچاوەیەك بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ, فرۆكەی بێفرۆكەوان چاودێری كاروانێكی ئۆتۆمبیلی جۆری تویتای كردووە, كە لەسەر ئاستی ناوخۆ بە (حوسیە) ناسراون, لەسەر رێگای سەرسار بە ئاڕاستەی بەغداد.
لەكاتی گەیشتنی ئۆتۆمبیلیەكان بە نزیكی ئەبوغەرێب, فرۆكەكان یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكانی كردووەتە ئامانج كە سەربە كەتائبی حزبوڵایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: پێشئەوەی ئۆتۆمبیلەكە بكرێتە ئامانج, خاوەنەكەی دابەزیوەو دوركەوتووەتەوە, بەوەش هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە, بەڵام تائێستا نەزانراوە چی بەرپرسێكی ئەو گروپە لەو كاروانی ئۆتۆمبیلانەدا بووە.