هەرێم نیوز
وەزیری خوێندنی باڵا ئارام محەممەد، سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد لە سلێمانی و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەردانەکەی بۆ دەربڕینی رێز و پیزانینە بۆ پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە و "نەخۆشخانەی هیوا تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆیە پێویستە بە هەموومانەوە پشتیوان بین لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان و کەمتەرخەمی نەکەین ئینجا وەزیر بین یان گزیر."
وەزیری خوێندنی باڵا داواشی کرد کە پاڵپشتی تەواوەتی لە نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی بکرێت و وتیشی، "ئەرکی هەموو هاوڵاتییەکی کوردستانە هاوکاری ئەو نەخۆشخانانە بکەین بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو هاوکاریانەوە بە نەخۆشەکان بڵێین دڵمان لاتانە و ئەرکی ئێمەیە لە خەمیاندا بین".
ئارام محەممەد داواشی لە سەرمایەداران کرد هاوکاری ئەو دوو نەخۆشخانەیە بکەن کە تایبەتن بە چارەسەرکردنی توشبوانی شێرپەنجە و وتی، "دەتوانن ئومێدی منداڵێک زیندوو بکەنەوە و خزمەتی نەخۆشێک بکەن."