هەرێم نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاوپەیمانێتیەکی لەگەڵ شەش حزب و لایەنی ئیسلامی و چەپ و تورکمان دروستکرد و ئەمڕۆ هاوپەیمانێتیەکە لە لقی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن تۆمار کرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاوپەیمانێتیەکی لەگەڵ شەش حزب و لایەنی دیکە دروستکرد کەئەوانیش پێکهاتوون لە هەریەکە لە حزبی ئیسلامی عێراقی و بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆشیال دیموکرات (سۆسیالیست) و حزبی زەحمەتکێشان و پارتی گەلی تورکمان و پارتی برایەتی تورکمانی.
لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتی توانی نزیکەی 50 هەزار دەنگ و دوو کورسی لە پارێزگای کەرکوک بەدەست بهێنێت.
هەریەک لە پارتی و دوو حزبە تورکمانیەکەی هاوپەیمانی پارتی لە دوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە بارەگایان لەکەرکوک نەماوە.
شایەنی باسە بڕیاروایە لە 18ی کانونی یەکەمی 2023 بۆ چوارەم جار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە (15) پارێزگای عێراق بە کەرکوکیشەوە بەڕێوەبچێت.