دواین هەواڵ

وەرزش‌

 03/07/2023

بەرشلۆنە بەردەوامە لە پێدانی موچەی لیۆ میسی

هەرێم نیوز 

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥ مەراسیمێکی ئاهەنگگێڕان بۆ لیۆنێل مێسی سازدەکرێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ | هاوینی بەرشەلۆنە بە وروژاندنێکی زۆرەوە دەستی پێکرد. یانەکە هێشتا کێشەیەکی زۆری هەیە بۆ وەرگرتنی یاریزان، نەیتوانیوە مێسی بگەڕێنێتەوە و لە ئێستادا سەرقاڵی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نۆیە. لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە باسی ئەو بابەتانە و گواستنەوەکانی بلاوگرانای کرد. 

لاپۆرتا وتی؛ نۆژەنکردنەوەی کامپ نو زۆر کەمتر تێدەچێت لەوەی چاوەڕێی دەکەین. پێم وایە دەتوانین پڕۆژەکە بە ژمارەیەکی نزیکەی ٩٣٠ بۆ ٩٦٠ ملیۆن یۆرۆ تەواو بکەین. کاتێک هاتین بۆ یانەکە دۆخەکە ناجێگیر بوو، بەڵام توانیمان کاردانەوەی گونجاومان هەبێت و ئێستا یانەکەمان لە ئیفلاس بون ڕزگار کردووە. ئێستا بەرشلۆنە لەڕووی وەرزش و ئابووری و ئیدارەییەوە لە دۆخێکی باشتردایە. لە ئێستادا دۆخی دارایی یانەکە هەستیار و ناسکە، پێویستە ڕێوشوێنی نوێ بگرینەبەر. من بە شەخسی لەگەڵ هەندێک لایەن لە قەتەر قسەم کرد و بڕیارە بازرگانییان لەگەڵ بکەین. تا من سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بم، بەرشلۆنە وەک ئیستا دەمێنێتەوە.

لەبارەی لیۆمیسی لاپۆرتا وتی
من لە بڕیارەکەی مێسی تێدەگەم

من لە بڕیاری لیۆنێل مێسی بۆ پەیوەندیکردن بە ئینتەر میامی تێدەگەم. خۆرخی مێسی پێی ڕاگەیاندین کە لیۆ لە پاریس کاتێکی سەختی بەسەر بردووە و هەر بۆیە دەیەوێت لەو شوێنانە یاری بکات کە فشار کەمتر بێت. ئەگەر مێسی بگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە هێشتا دەبێت مامەڵە لەگەڵ هەمان فشاری کارکردندا بکات، منیش بە تەواوی لەم بابەتە تێدەگەم. هیوای باشترینی بۆ دەخوازم. خۆمان بۆ ڕێزلێنانێکی گونجاو بۆ مێسی ئامادە دەکەین؛ لە یادی ١٢٥ ساڵەی دامەزراندنی یانەکەدا، کە بڕیارە لە کەمپی نۆی نوێدا ئاهەنگ بگێڕین. پێم وایە ڕووداوێکی نایاب دەبێت.

 ئایا هێشتا پارەی مێسی دەدەین؟ بەڵێ تا ساڵی ٢٠٢٥ دەبێت پارەبدەینە ئەو یاریزانە. ئەمە ئەو ڕێکەوتنە بوو کە لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری پێشووی یانەکە کردبووی بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەی. تا ئێستا ئەم پارەیە بەشێک بووە لە مووچە ڕێگەپێدراوەکانمان، بەڵام بەهۆی یاسا نوێیەکانی لالیگا، ئەو پارەیەی دەیدەین بە مێسی نابێت چیتر بەشێک لە کرێی فایڕانسی فایر پلەیمان بگرێتەوە.

گواستنەوەکانی بەرشلۆنە ؟
پێم وایە بەم زووانە لەگەڵ تۆتنهام دەگەینە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی کۆڵمان لانگێل. من دەمەوێت ئەنسۆ فاتی بەردەوام بێت لە کارەکانی لە بەرشلۆنە و متمانەی چاڤی بەدەست بهێنێت. بەو بەهرەیەی کە هەیەتی، دەتوانێت ئەو کارە بکات. تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکمان لە سعوودیە بۆ فرانک کیسی پێنەگەیشتووە. ئەگەر بیەوێت بارسا بەجێبهێڵێت، ڕێزی لێدەگرین، بەڵام ئەوە بزانن کە یاریزانێکی زۆر بەسوودە بۆ تیپەکەمان. سەبارەت بە گۆڕینی بوسکێتس دەبێت ئەوە بڵێم کە ئێمە دەزانین پێویستمان بە یاریزانێکە، بەڵام هەمووان بە چاڤیشەوە تێدەگەن کە بەهۆی بارودۆخی دارایی یانەکەوە هەندێک یاریزان زۆر گرانن بۆ دۆخی ئیستای ئێمه دەست نادەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP