هەرێم نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی هایتێکسی لە هەولێر کردەوە.
ئەمە چوارەم جارە پێشانگەی هایتێکس لە هەولێر دەکرێتەوە، بۆ ئەمساڵ 121 کۆمپانیا لە 20 وڵات جیاواز بەشداریان کردووە و لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە ئەوانیش پێشانگە، کۆنفرانس، ئەستێرەکانی داهاتوو و گۆشەی کاریگەر.
هایتێکس چالاکییەکی تەکنەلۆژیایە و تێیدا نوێترین و دوایین داهێنانە تەکنەلۆژییەکان نمایش دەکرێن، رێکخەرانی پێشانگەکەش خۆشحاڵن بە بەشداریکردنی حکومەت و سەرۆکی حکومەت لە هایتێکس.