هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی ڕووکاری دەرەوەیان لە ڕووکاری ناوەوە جیاوازە ژمارە و تابلۆی پێنادرێت.
سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕەکان کرین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، کە لە ڕووکاری دەرەوەی دا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە. بەڵام لە دیوی ناوە وە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سوکانەکەی هەیە”.
ڕوونیشیکردەوە: “ئەوا ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا تۆمار ناکرێت ژمارە و تابلۆی پێنادرێت، تا ئەو کاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوە بەرایەتی گومرگ یەکلایی دەکرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین مامەڵەی تۆمارکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نەهێنن بۆبەڕێوەبەرایەتیەکەمان”.